ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ڕیان گیگز: لەگەڵ ڕۆناڵدۆ یاریم کردووە، بەڵامی مێسی بلیمەتە

یاریگا- پرسیارە کلاسیکی و باوەکە ڕووبەڕووی ڕیان گیگزی ئەفسانەی مانچستەر یونایتدیش کرایەوە سەبارەت بە دیاریکردنی “باشتر” لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی، وێڵزییەکەش لێزانانە وەڵامی دایەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ DAZNدا، گیگز گوتی: “بە ڕوونی تۆزێک بە لای ڕۆناڵدۆدا ڕاگیر دەبم، چونکە هاوشانی یاریم کردووە و بینویمە چۆن گەشەی کردووە، بەڵام مێسی بلیمەتە. یەک جار لە ژیاندا ڕوو هەڵدەکەوێت، زۆر بە سادەیی ئەوەیە کە وتم.”

ڕیان گیگز بۆ ماوەی شەش ساڵ هاوتیمی ڕۆناڵدۆ بوو سەروەختی یاریکردنیان لە مانچستەر یونایتد کە چوار جا خولی و ئینگلیزی و جارێکیش چامپیۆنزلیگیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button