ئینگلتەراگرنگترین

هالاند: مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە

یاریگا –

هالاند لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی کۆپێنهاگن لە چامپیۆنزلیگ دەڵێت ‘مێسی باشترین و مەزنترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە’.

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لەبارەی لیۆنێل مێسی دەڵێت :’لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، کەی مێسی وازی لە یاریکردن هێنا ئینجا دەتوانین بپرسین کێ باشترین یاریزانی جیهانە، تاوەکو ئەو یاریی بکات هەر خۆی باشترین و مەزنترین یاریزانی جیهانە’.

هەروەها دەشڵێت :’مێسی ساڵی رابردوو دوو خەڵاتی لێ بردمەوە و جامی جیهانیشی بەدەستهێنا، نازانم چی بڵێم ئەو باشترینی مێژووە’.

هەروەها هێرشبەرە نەرویجییەکە لەبارەی چوونی بۆ ریال مەدرید دەشڵێت :’من لێرە لە مانچێستەر سیتی لەگەڵ راهێنەر، یاریزانان، دەستەی کارگێڕی و خەڵکی ئێرە زۆر دڵخۆشم، کەس نازانێت سبەی چی روودەدات، بەڵام من لێرە دڵخۆشم’.

هەروەها لەبارەی چارەنووسی خۆی دەشڵێت :’من ئێستا تەنیا بیر لە یارییەکانی مان سیتی دەکەمەوە، دوو رۆژ لەمەوبەر دێربی مانچێستەرمان هەبوو، سبەی بەرامبەر کۆپێنهاگن یاریی دەکەین و رۆژی یەکشەممەش بەرامبەر لیڤەرپوول یارییەکی گرنگمان هەیە، ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە تەنیا یارییەکانی ئێستای یانەکەمە’.

کەی مێسی وازی لە یاریکردن هێنا ئینجا دەتوانین باسی ئەوە بکەین کامە یاریزان باشترینی جیهانە، تا مێسی یاریی بکات هەر خۆی باشترینی جیهانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button