ئیسپانیا

هاندەرانی بارسێلۆنا نیگەران مەبن، بارسێلۆنا بەبێ پێدری و دی یۆنگ باشترە

یاریگا –

پێدری و دی یۆنگ کە بەهۆی پێکانەوە لە چەند یارییەکی بارسێلۆنا دادەبڕێن، لەم وەرزە لەو یارییانەی دابڕاون بارسا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا شرۆڤەی یارییەکانی بارسێلۆنای بەبێ پێدری و دی یۆنگ کردووە، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا پێدری دوو مانگ و دی یۆنگ مانگێک و نیو لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، لەم وەرزە پێدری و دی یۆنگ لە 8 یاریی دابڕاون، بلاوگرانا لەو یارییانە بەبێ ئەو دوو ناوەڕاستکارە پێنج بردنەوە و دوو یەکسانبوونی بەدەستهێناوە و تەنیا لە یەک یاریی دۆڕاوە، کە ئەویش لە یاریی کلاسیکۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید بوو.

دی یۆنگ و پێدری لەم وەرزە بەیەکەوە بەشداریی 20 یاریی بارسێلۆنایان کردووە و بارسا لەو یارییانە 10 بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە 6 یاریی یەکسانبوون و لە 4 یاریش تووشی دۆڕان بوون، بە کۆی گشتیش هەردوو ناوەڕاستکارەکە بەیەکەوە 117 یارییان بە درێسی بارسێلۆنا کردووە، 73 بردنەوە و 23 یەکسانبوون و 21 دۆڕانیان لەو یارییانە تۆمار کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button