ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

کاساس راگەیاندنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دوا دەخات

یاریگا –

کاساس راگەیاندنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال لەبەر سێ هۆکار دوادەخات.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق کە چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە عێراق و دوێنێ لەگەڵ رازی شنێشل راهێنەری ئۆڵێمپی و عیماد محەمەد راهێنەری لاوان کۆبووەوە، بڕیاریداوە لە راگەیاندنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق پەلە نەکات، کە کۆتایی ئەم مانگە شێرەکانی رافیدەین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 رووبەڕووی فیلیپین دەبێتەوە.

کاساس دەیەوێت چەند یاریزانێکی نوێ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بانگهێشت بکات، چونکە چەند یاریزانێکی نوێ لە خولەکە سەرنجی راهێنەرە ئیسپانییەکەیان راکێشاوە، رێوان ئەمین ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک و محەمەد قاسم هێرشبەری یانەی هەولێر لەو یاریزانانەن سەرنجی کاساسیان راکێشاوە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە، کاساس لە نێوان هەڵبژاردنی چەند یاریزانێک دوودڵە و هێشتا لە هەڵبژاردن یان دوورخستنەوەی ناوی چەند یاریزانێک خۆی یەکلا نەکردووەتەوە، هۆکاری سێیەمیش پەیوەستە بە راهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵێمپی عێراق، چونکە کاساس چاوەڕێی ئەوان دەکات بزانێت ئەوان بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا و جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان پێویستیان بە کامە یاریزانە.

وابڕیاربوو لە دوو رۆژی رابردوو کاساس لیستی یاریزانانی عێراق بۆ دوو یارییەکەی فیلیپین ئاشکرا بکات، بەڵام بڕیاریداوە چەند رۆژێک دوایبخات، کە دوێنێ دووشەممە راهێنەرە ئیسپانییەکە ئامادەی دوو یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو.

عێراق لە پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەکەی هەردوو یاریی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە، رۆژی 21ـی ئەم مانگەش لە بەسرە میوانداریی فیلیپین دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button