ئیسپانیا

کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بەرگریکارەکەی ڤالێنسیا هات

یاریگا –

دکتۆر گاستادێلی سەبارەت بە پێکانەکەی موختار دیاخابی رایگەیاند کە پێکانێکی لەو شێوەیە کۆتایی بە ژیانی تۆپی پێی یاریزانێک دەهێنێت.

لەکۆتایی یارییەکەی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا، موختار دیاخابی بەرگریکاری  ڤالینسیا تووشی پێکانێکی زۆر قورس بوو.

لە خولەکی 89ی یارییەکەدا، لەکاتی هێرشێکی ریال مەدرید دا، تۆپەکە کەوتە بەردەم پێی ئۆرلیان چوامینی، ئەویش هاوسەنگی لەدەست دا و بەسەر دیاخابیدا کەوت. سەختی پێکانەکە بەجۆرێک بوو کە یاریزانانی هەردوو تیپەکە بۆ ساتێک ترس و دڵەڕاوکێیان هەبوو و باوەڕیان بەو دیمەنە نەدەکرد کە بینییان.

دوای رۆژێک پشکینەکان دەریان خست کە بەرگریکارەکە بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، خۆشی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک دڵنیای دوور کەوتنەوەکەی پشتڕاست کردەوە و هیوای خواست لە دوای چارەسەرەکان دەست بە یاریی کردن دەکاتەوە، بەڵام دکتۆر ئێنریکی گاستاڵدی بە کادینای راگەیاند، ئەگەری گەڕانەوەی دیاخابی بۆ تۆپی پێ لە سەدا سفرە، شەوی شەممە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بەرگریکارەکە هاتووە.

دکتۆر گاستاڵدی گوتی:

پێکانەکەی دیاخابی بە ئازارە. بەستەرە خاچدارەکانی پێشەوە و دواوەی ئەژنۆی پچڕاوە. ئەم پێکانە زۆر دەگمەنە و قورسترین پێکانە کە یاریزانی تۆپی پێ تووشی ببێت. پێدەچێت چوار یان پێنج بەستەری پچڕا بێت و چارەسەر کردنی قورسە.

گاستاڵدی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بیهێنە بەرچاوت کە چەندین بەستەر لە یەک کاتدا بپچڕێت. پچڕانی هەر بەستەرێک ئاڵۆزی تایبەتی خۆی هەیە و ئەمەش خراپترین و سەختترین پێکانە کە تووشی ببی. لەگەڵ ئەم جۆرە پچڕانەدا، یەکەم شت کە پێویستە بەدوایدا بگەڕێین ئەوەیە کە نەخۆش بتوانێت بەبێ هیچ کێشەیەک بەپێ بڕوات. ئێمە باسی کەمتر لە 9 یان 12 مانگ چاکبوونەوە ناکەین. هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەم جۆرە پێکانە دانەنراوە و لە زۆر حاڵەتدا دەبینین یاریزانەکە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی دێت.

بە گشتی یارییەکەی ڤالێنسیا و ریال مەدرید جیا لە پێکانە قورسەکەی دیاخابی مشتومڕێکی زۆری تێدا بوو و بەهۆی فیکەی کۆتایی ناوبژیوان لە کۆتا ساتدا و گرژی نێوان یاریزانان و ناوبژیوان جود بێڵینگهام و ناوبژیوانی یارییەکەش بۆ ماوەیەک سڕ کران.

بابەتی زیاتر

Back to top button