فه‌ره‌نساگرنگترین

گۆڕانکارییەکی له‌ناكاو لە هەڵوێستی پاریس بەرامبەر ئێمباپێ رووده‌دات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا گۆڕانکاری لە هەڵوێستی لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان بەرامبەر کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانه‌كه‌ ئاشکرا دەکەن.

دوای ئه‌وه‌ی لویس ئێنریكی له‌ یارییه‌كان پشتی به‌ كلیان ئێمپاپێ نه‌ده‌به‌ست، پەیوەندی نێوانیان زۆر ئاڵۆز بوو، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریال مه‌درید ده‌كرێت.

لەم دواییانەدا ئێنریکی زیاتر لە جارێک بە میدیاکانی راگەیاند، یانه‌كه‌ دەبێت له‌ یاریکردن بەبێ ئێمباپێ رابێت، چونکە درەنگ یان زوو ئه‌مه‌ روودەدات.

بەگوێرەی رادیۆی مۆنتی کارلۆ، لویس ئێنریکی بەنیازە  ئه‌مشه‌و لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد، پشت به‌ کیلیان ئێمباپێ ببه‌ستێت.

ئێنریکی رایگەیاندبوو کە شێوازی یاریكردنی بەبێ ئێمباپێ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، جا چ لە چامپیۆنزلیگ بێت یان له‌ خولی ناوخۆیی بێت، بەڵام پێدەچێت گرنگی رکابەرییەکانی چامپیونزلیگ فشاری لەسەر راهێنەرە ئیسپانییەکە دروستکردبێت، پشت به‌ یاریزانه‌كه‌ ببه‌ستێت، چونكه‌ یانه‌كه‌ هەوڵدەدات سەربکەوێت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی بۆ تەواوکردنی خەونی له‌ مێژینه‌ی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

بەپێی چه‌ند هه‌والێك له‌ ماوه‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌، ئێمباپێ نزیکە لە گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید، هەرچەندە بە فەرمی گرێبەستەکەی رانەگەیاندراوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button