فه‌ره‌نساگرنگترین

لیکیپی فەرەنسی بۆمبێکی قورسی تەقاندەوە “ئێمباپێ بەدگومانە لە پاریس!”

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ هێشتا لە پاریسە و مشتومڕەکان هەر لە پەرەسەندندان لەبارەی ئەو بڕیارەی بە یانەکەی راگەیاند کە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و هاوین باخچەی شازادەکان جێ دەهێڵێت، بەڵام سەرچاوەی باوەڕپێکراوی فەرەنسی دوێکی نەبیستراوی ڕووداوەکان ئاشکرا دەکات و بەنزین بە ئاگرەکەدا دەکات.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو بوو هەواڵی رۆیشتنی کیلیان میدیا جیهانییەکانی تەنی، بەڵام رۆژنامەی لیکیپ لە ئێستادا قسەی جیاوازتری پێیە و ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئێمباپێ بە گومانە لە پی ئێس جی لەوەی ئەوە خودی ئەوان بوونە دزەیان بە دەنگوباسی ڕۆیشتنەکەی کردووە بۆ راگەیاندنەکان.

لە زاری ئەو سەرچاوەوە هاتووە کە نیگەرانییەکانی ئەو یاریزانە ئەوەیە کاتی دزەپێکردنی ئەو زانیارە گونجاو نەبووە و بەگوێرەی ئەو ڕێكکەوتنە نەبووە لەنێوان هەردوولایاندا ئەنجام دراوە.

لیکیپ لەوەش زیاتر ڕۆیشتووە و باس لەوە دەکات ئێمباپێ پێی وایە یانەکەی لە قسەکانیان پاشگەز بوونەتەوە و فێڵیان لێ کردووە.

کاردانەوەی ئەم زانیاریانەی سەرچاوە ئینگلیزیەکە جارێ دیار نییە. لە هەر بارێکدا ڕیاڵ مەدرید سوودمەندی یەکەم دەبێت لەم مشتومڕەدا، بەوەی بە گوێرەی زۆرێک لە سەرچاوەکان ڕێککەوتنی پێشوەختەی لە زۆر لایەنەوە لەگەڵ گۆڵکارە فەرەنسیەکە کۆتایی پێ هێناوە و هاوین لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک یاریزانی نوێی شاهانەکان دەیناسێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button