ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

شتیگن: ئاستێكی خراپمان پێشكەشكرد

یاریگا- مارك ئەندریە تێر شتیگن گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەو ئاستە خراپەی یانەكەی پێشكەشی كرد لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر سلاڤیا براگ.

گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: توڕە بوون ئاساییە لەو كاتانەدا، لەبەر ئەوەی ئێمە بە ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان. دەرنەكەووتین، بە سەختی سێ خاڵی یاریەكەمان بەدەستهێنا، پێوویستە لەسەر چەند خاڵێكی یاریەكە قسە بكەین.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: پێوویستە لەسەرمان باس لە هەڵەكانمان بكەین ، هەندێك شت هەیە دەبێت چارەسەری بكەین.

هەروەها وتیشی: ئەوان بە باشی ئامادە بوون لە گێمی یەكەم هەروەها گێمی دووەم زۆر باشتر بوون، لە هەندێ كاتدا بە تەنها دەمامەوە ئەوە زۆر خراپە، لە ئاستی خۆمان نەبووین.

تێر شتیگن لە یاریەكەدا توانی 8 تۆپ بگەڕێنێتەوە و یارمەتیدەرێكی سەرەكی بوو بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە لەلایەن بارسێلۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button