فه‌ره‌نساگرنگترین

هاندەرانی پاریس پەیامێک بۆ ئێمباپێ دەنێرن

"پاریسییەکان ئارامییان لەدەستداوە و چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی چیرۆکە دراماتیکییەکەن

یاریگا –

تووڕەیی هاندەرانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بە کیلیان ئێمباپێ دەستیپێکرد و پەیامێکی بۆ دەنێرن.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، کۆمەڵێک هاندەری پاریس لەبەردەم بارەگای مەشقەکانی تیپەکە کۆبوونەوە، ناڕەزایی خۆیان لەبارەی مانەوەی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکە دەربڕیووە.

هاندەرەکانی سانجێرمان درووشمێکیان بە گەورەیی لە بەردەم بارەگای مەشقەکان داناوە، لەسەری نووسراوە “بە پەرۆشین بۆ هاتنی 30/6”

30/6 ئەو بەروارەیە کە گرێبەستەکەی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە فەڕينسییەکە بەسەردەچێت، یاریزانەکە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، هاندەرانیش ئاواتەخوازن زووتر ئەو بەروارە بێت، تا کیلیان لە یانەکەیان بڕوات.

تووڕەیی هاندەرانی سانجێرمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بەپێی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید گرێبەستی واژۆ کردووە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

بەڵام گرفتی کیلیان تەنیا لەگەڵ هاندەران نییە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە و لویس ئێنریکی راهیێنەریش کەوتوونەتە دژایەتی کردنی، لەدوایین سێ یاری ئێمباپێ کەمترین خولەک یاری بۆ یانەکەی کردووە.

ئێمباپێ لەم وەرزە لە 33 یاری 32 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە. کۆتا ساتەکانی کاروانی وەرزشی خۆی لە فەرەنسا بەرسەردەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button