ئه‌مریکاگرنگترین

“هیوادارم جارێکیتر وەک MSN یاری بکەینەوە”

یاریگا –

ئێم ئێس ئێن، سێ پیت و دەستەواژەیەکی کورتکراوە بۆ سیانەیەکی تۆقێنەری ئەوروپا لە ماوەی نێوان ٢٠١٤-٢٠١٧، کە سێکوچکەی مێسی و سوارێز و نێیمار بوون لە بارسێلۆنا. ئێستا یەکێک لەو سیانە هیواخوازە بە جارێکیتر یاریکردن پێکەوە.

نێیمار داسیلڤا، کە ئێستا پێکان لە یانەی هیلالی سعودی دووری خستووەتەوە، دوێنێ لە وڵاتی بەحرێن بینراوە بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەنی گەورە و لە لێدوانێکی کورتدا هیوای خوات بە یاریکردن جارێکیتر لەگەڵ دووانە هاوتەکەی مێسی و سوارێز کە ئێستا ئەوان لە ئینتەر میامی ئەمریکان.

نێیمار بە پەیامنێرەکانی ڕاگەیاند

مێسی دڵخۆشە لە میامی. منیش هەروەها دڵخۆشم. هیوادارم بتوانین بگەڕێینەوە و جارێکیتر پێکەوە یاریی بکەین.

ئەستێرە بەرازیلیەکەی لەگەڵ هاوتیمە ئەرجەنتینی و ئۆرۆگواییەکەیدا لە بارسێلۆنا، سەرجەم نازناوە گرنگە نێوخۆیی و کیشوەریی و جیهانییەکانیان بەدەست هێنا و لووتەکەی ئاستی خۆیان پێشکەش دەکرد لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی پێکەوەبوونیان تا کاتی ڕۆیشتنی نێیمار لە بلاوگرانا لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ریزەکانی پاریس سان جێرمان و هەڵوەشانەوەی سێکوچکەیی نێوانیان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button