عێراقکوردستانگرنگترین

دهۆك دەیەوێت لە زاخۆ میوانداریی کارەبا بکات

كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ی دهۆك ره‌تكرایه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داواكه‌ی یانه‌ی دهۆكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر كاره‌با له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.

عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داواكه‌ی بۆ هه‌ڵگرتن یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌یان ره‌تكردووەته‌وه‌، كه‌ بەهۆی هەڵسوكەوتی ناوەرزشی بەرامبەر ناوبژیوانان و بەرزكردنەوەی دروشم لە نێو یاریگە، دهۆک بۆ یارییه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و بڕی 10 ملیۆن دیناریش وەكو پێبژاردن سزادرا.

سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك گوتیشی :’فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌بێ ئێمه‌ بڕیاریداوه‌ یارییه‌كه‌مان له‌ یاریگای یانه‌ی هه‌ولێر بكرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ داوامان كردووە یارییه‌كه‌مان بۆ یاریگای زاخۆ بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ یاریگای یانه‌ی هه‌ولێر زۆر گونجاو نییه‌ بۆ یاریكردن و زاخۆش له‌ ئێمه‌ نزیكتره‌، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سبه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێ به‌فه‌رمی وه‌ڵاممان بداته‌وه‌’.

بریاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ڕی حه‌ڤده‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ كاتژمێر 05:00 ئێواره‌ یانه‌ی دهۆك به‌رامبه‌ر كاره‌با یاریی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button