ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا | جارێکی دیکە ئاکام هاشم لەلایەن کاساسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێتەوە

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری داهاتوو خیسۆس کاساس لیستی یاریزانە بناگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق رادەگەیەنێت و ئاکام هاشم یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی ناوی لە لیستەکە دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یارییەکەی فیلیپین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بانگهێشتی ئاکام هاشم بەرگریکاری یانەی هەولێر دەکات، کە لە کۆتایی ئەم مانگە عێراق لە دوو یاریی بەرامبەر فیلیپین دەکات.

ئاکام هاشم بەهۆی پێکانی ئەمجەد عەتوان بۆ جامی ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا، بەڵام دەرفەتی یاریکردنی لەلایەن کاساسەوە پێنەدرا.

رۆژی 21ـی ئەم مانگە عێراق لە بەسرە میوانداریی فیلیپین دەکات و پێنج رۆژ دواتر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی فیلیپین، کە لە پاڵاوتنەکان عێراق هەردوو یارییەکەی لە کۆمەڵەی شەشەم بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button