سعودیەگرنگترین

ڤیدیۆ | جۆرجینا رۆدریگێز وادەی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریکردن ئاشکرا دەکات

یاریگا –

جۆرجینا رۆدریگێز لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وادەی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریکردن ئاشکرا دەکات و دەڵێت ‘ساڵێکی دیکە یان دوو ساڵی دیکە’.

جۆرجینا رۆدریگێز خۆشەویستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمیانی بەشداریکردنی لە هەفتەی فاشیۆنی پاریس کاتێک یەکێک لە ئامادەبووان پرسیاری لێ دەکات کەی کریستیانۆ واز لە یاریکردن دەهێنێت، دەڵێت ‘ساڵێک ماوە و هەموو شتێک کۆتایی دێت’.

دواتر جۆرجینا لە قسەکەی پەشیمان دەبێتەوە و دەڵێت ‘لەوانەیە دوای دوو ساڵی دیکە واز لە یاریکردن بهێنێت، نازانم’.

پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ (39 ساڵان) ئاشکرایکردبوو، ساڵێکی دیکە لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی بەردەوام دەبێت، کە هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە سەرەتای ساڵی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی یانە سعوودییەکە کرد و ساڵێکە لەو یانەیە یاریی دەکات و هێشتا ساڵێک لە گریبەستەکەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button