ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆنتی: دۆرتمۆند لە ئێمە دەترسان

یاریگا- ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان دووپاتیكردەوە كەوا یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەترسان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێمە.

یانە ئیتاڵیەكە توانی یەكەم سەركەوتنی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت دوای بردنەوەیان لە بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی خاوێن.

لە دوای یاریەكە كۆنتی ووتی: هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەم، لەبەر ئەوەی لە یانەیەكی سەختمان بردەوە، دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكانم.

هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: ئێمە زۆر هەوڵ دەدەین و ئەمڕۆش بە ئاشكرا ئەوە دیار بوو، هەوڵی چارەسەركردنی هەڵەكانمان دەدەین.

سەبارەت بە شێوازی یاریكردنی دۆرتمۆند ووتی: شێوازی یاریكردنیان گۆڕی بوو، هەروەها لە گێمی دووەمی یاریەكەش دووبارە شێوازی یاریكردنیان گۆڕی، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێمە دەترسان، بەڵام ئێمە بە لێهاتووی مامەڵەمان لەگەل یاریەكەدا كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button