ئه‌مریکا

مێسی: بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولی ئەمریکا دەجەنگم

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی دەڵێت، تیپەکەی ئامادەیە بۆ رکابەریکردن بۆ پاڵەوانێتی MLS و پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەکەیە.

شەوی رابردوو، ئینتەرمیامی لە سێهەمین یاری وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەمریکادا رووبەڕووی ئۆرلاندۆ سیتی بووەوە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

مێسی و لویس سوارێز دوو ئەستێرەی سەرەکی ئینتەرمیامی لەم یارییەدا بوون و هەریەکەیان توانیان دوو گۆڵ بکەن سێ خاڵی یارییەکە بۆ تیپەکەیان بەدەست بهێنن. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەدوای یارییەکە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئەپڵ تیڤی گوتی:

پێموایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو فشارانەی لەسەرمان هەیە، ئەو مەرجانەی هەمانە و ئەو هەوڵەی کە دەیدەین، ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ شەڕکردن لە خولی ئەم وەرزەی MLSدا.

براوەی هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆر لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئێمە دەزانین رێگایەکە دوور و درێژە و تازە دەستپێکی وەرزەکەیە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە هەموومان دەزانین چ تیپێکی باشمان هەیە و ئامادەین بۆ رکابەریکردن و شەڕ دەکەین بۆ پاڵەوانێتی. هەروەها گرنگە ئێمە وەرزەکەمان بە باشی دەست پێبکەین بەتایبەت لە چەند یاری یەکەم چونکە دوای ئەوە پاڵەوانێتیەکە دەوەستێت و پاڵەوانێتیەکی تر دەست پێدەکات.


ئینتەر مەیامی لەگەڵ دەست پیکردنەوەی وەرزی نوێ سێ یاری ئەنجام دواوە و توانیویەتی لە کۆی ئەم سێ یارییە 7 خاڵ بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button