ئیسپانیاگرنگترین

‘کاپتن بژار’ چ پەیوەندییەکی بە گۆڵە رەتکراوەکەی بێڵینگهامە؟

لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا باس لە شتێکی سەیر دەکرێت

یاریگا –

ئەمڕۆ زۆرترین مشتومڕ لەسەر گۆڵە رەتکراوەکەی جود بێڵینگهامە لە بەرامبەر ڤالێنسیا.

کاردانەوەکان نەوەستاون و رەخنەی زۆر لە خیل مانزانۆ، ناوبژیوانی یارییەکە دەگیرێت. رۆژنامەی مارکا بە چەندین راپۆرت تەنز و رەخنەی لە ناوبژیوانەکە گرتووە.

یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 تەواو بوو، هەرچەندە ریال مەدرید بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو، بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر دوو گۆڵی بۆ لۆس بلانکۆس کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. بێڵینگهام لە دوا خولەکی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵێکی کرد، بەڵام بەر لەوەی تۆپەکە بگاتە لای جود، ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی کۆتایی لێدا.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە ناڕەزایی لەبارەی رەتکردنەوەی گۆڵەکە پیشاندا، مانزانۆ لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، کارتێکی سووری بە بێڵینگهامدا.

رۆژنامەی مارکا وەک تەنز نووسیویەتی

لە کاردانەوەکانی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی بێڵینگهام، بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، دیمەنێکی فیلم کارتۆنێکی منداڵییان وەبیر خەڵک هێناوەتەوە، دیمەنەکە لە فیلم کارتۆنی کاپتن سوباسا (کاپتن بژار) بووە.

رۆژنامەی مارکا زیاتر لەبارەی دیمەنەکە نووسیویەتی

کاپتن سوباسا (کاپتن بژار) شووتێکی ئاڕاستەی گۆڵ کرد، گۆڵپارێز نەیتوانی تۆپەکە بگەڕێنێتەوە، ناوبژیوان یارییەکەی کۆتایی پێهێنا. هەرچەندە تۆپەکە لەسەر هێڵی گۆڵ بوو، بەڵام هێڵەکەی تێنەپەڕاند. ئەمەش هەمان سیناریۆی بێڵینگهامە، ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە، هەرچەندە تۆپەکە تۆڕی ڤالێنسیای هەژاند.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتی ناوبژیوانی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە

لە دوای یارییەکە، بێڵینگهام بەشێوەیەکی دوژمنکارانە لێم نزیکبووەوە، چەندین جار بە دەنگی بەرزەوە پێی گوتم (It’s f*** goal – ئەوە گۆڵ بوو ”بەشێوەی جنێودان”).

ریال مەدرید بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 66 خاڵ، بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ جیڕۆنا خاوەن پلەی دووەم و 9 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای سێیەم. هەردوو یانەکەی هەرێمی کاتالۆنیا یارییەکیان کەمتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button