ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید یادەوەرییەکانی مۆرینیۆ دەهێنێتەوە یاد

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆنی نزیك ده‌بێته‌ له‌ ریكۆردی جۆزێ مۆرینۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كه‌ 23 یاریی دووچاری شكست نه‌بوو.

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕی 27ی لالیگا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ یاریگای مێستایه‌  له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤاڵێنسا به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوو.

بەپێی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، یانەی ریال مەدرید لە دوایین 21 یاریی لالیگا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، 15 یاریی بردۆته‌وه‌ و له‌ شه‌ش یاریش یه‌كسان بووه‌.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە باشترین زنجیرەی سه‌ركه‌وتنه‌كانی  یانەی ڕیال مەدریدە له‌ لالیگا، له‌ دوایی  وەرزی 2011-2012 لە ژێر سەرکردایەتی مۆرینیۆ، لە یەک وەرزدا لە لالیگا لە 23 یاریی بەبێ شکست كرد، کە تێیدا 20 سەرکەوتن و  سێ یەکسانبوونی هه‌بوو.

بەم یەکسانبوونەی به‌رامبه‌ر ڤاڵێنسا ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بۆ 66 خاڵ بەرز كرده‌وه‌ لە پێشەنگی ریزبەندی ، ڤالێنسیاش خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 37 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button