ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كڵۆپ: نونێز هەموو كات یەكلاكەرەوەیە

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست دەربڕی.

شەوی رابردوو نۆتینگهام لە یاریگای سیتی گڕاوندی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

تاكە گۆڵی یارییەكە داروین نونێز بە ئەسیستی ماك ئالیستەر لە خولەكی 99ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە كڵۆپ بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گوتی:

پێموایە ئەمە قورسترین یارییە ئەنجاممانداوە بەهۆی بارودۆخەوە، لە ماوەی 11 رۆژدا چوار یاریمان كردووە، بەڕاستی ئەوەش قورسە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای یانەكە.

ئەگەر لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا لێیان بپرسیمایە لە چوار یاری داهاتوودا بردنەوە بەدەست دەهێنیت، ئەوا دەمگوت نەخێر، لەم بارودۆخەدا بۆ من مەحاڵ بوو.

هەمووان گۆرانی سوكایەتیان بەرامبەر نونێز دەگوت، بەڵام سەركەوتوو بوو لە بێدەنگكردنیان و هەمیشە یاریزانێكی یەكلاكەرەوەیە.

رێدز بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button