ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

بایرن میونشن داهاتووی كیمیچ یەكلایی دەكاتەوە

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داهاتووی جۆشوا كیمیچی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەكەی یەكلایی دەكاتەوە.

گرێبەستەكەی كیمیچ لەگەل بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لە نێویاندا بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەكەی بایرن میونشن دەدەن.

ماكس ئیبرل بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن باس لە داهاتووی كیمیچ دەكات، گوتی:

لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ كیمیچ دادەنیشم و باسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ دەكەم.

بێگومان پرسیارەكە ئەوە دەبێت، كە كێ راهێنەری داهاتوە؟ ئەمە گرنگترین بابەتی ئێستایە، لە باشترین كاتدا چارەسەری دەكەین.

 

كیمیچ لەم وەرزەی بۆندسلیگادا توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button