ئینگلتەرا

دان ئاشۆورس فشاری لەسەر تین هاگ دروست کردووە

یاریگا –

فشارەکان لەسەر ئێریک تین هاگ دەستی پێ کردووە و ئەم جارە لەسەر ئاستی باڵا لە یانەکە کەتوونەتە جووڵە.

دان ئاشۆورس، کە کەمتر لە نیو مانگە پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی مانچستەر یونایتدی وەرگرتووە، بە شێوازێکی ڕاستەوخۆی فشارەکانی بۆ سەر راهێنەر هۆڵەندیەکە دەست پێ کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، ئاشۆورس لەگەڵ گراهام پۆتەری راهێنەری پێشووی برایتن کۆ بووەتەوە بۆ قسەکردن لە بارەی ئەگەرەکانی پێدانی پۆستی را‌هێنەرایەتی مان یو. ئەوە لە کاتێکدایە تین هاگ بە هۆی ئەنجامە ناپێویستەکانەوە کەوتووەتە ژێر فشاری زۆرەوە و پۆستەکەی هیچ گەرەنتیەکی نییە.

هاتنە سەر هێڵی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە بۆ ئەو بابەتە، پێ ناچێت چیتر کارگێڕی مانچستەر پشوودرێژتر بن، بەتایبەت لەو چەند یاریە قورسەی کە لە پێشیانە لە ماوەی مانگێکدا کە رووبەروو بوونەوەی هەردوو زلهێزەکەی ئنیگلتەرا؛ مان سیتی و لیڤەرپوڵیان لەپێشە.

هەموو خواستێکی ئێستای تیمەکەی تین هاگ بووەتە وەرگرتنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ، ئەوەیش لە بوونی دوو ڕکابەری سەرسەختی وەکو ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام لە پێشیانەوە، کارێکی هەروا ئاسان نییە. هەربۆیە چارەنووسی راهێنەرەکە هیچ دڵنیاییەکی تێدا نەماوەتەوە.

پۆتەر پێش ئەوەی روو بکاتە چێڵسی، ماوەیەکی درەوشاوەی بەخۆوە بینی لەگەڵ برایتن، بەڵام بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بلووز لە سێپتەمبەری ٢٠٢٢ هەنگاوێکی پڕ ئاڵنگاریی بوو بۆی نەیتوانی خۆی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بگونجێنێت هەربۆیە لە ئەپرێلی ٢٠٢٣ دوور خرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button