ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا و راهێنەرێکی ئەڵمانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە!

یاریگا –

بارسێلۆنا پەیوەندی راستەوخۆی ئەنجام داوە لەگەڵ ڕاهێنەرێکی ئەڵمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لەم هاوینەی دێت دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند بلاوگرانا جێ دەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتینبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای، یانە کەتەلۆنییەکە و هانسی فلیک گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە بۆ دەستنیشانکردنی ناوبراو لەم هاوینە و پێدانی پۆستەکە لە دوای چوونی چاڤی.

فلیک یەکێکە لە پاڵێوراوە دیارەکان بۆ ئەو پۆستە هەر لەو کاتەی چاڤی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە ڕایگەیاند هاوین بارسا جێ دەهێڵێت.

دیارترین سەرکەوتنەکانی هانسی لەگەڵ بایەرن میونخ بوو کە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢١ بوو بەوەی لەو ماوە کورتەدا توانی چامپیۆنزلیگ و چەند دەستکەوتێکیت بۆ باڤارییەکان بباتەوە. بەڵام بە چوونی بۆ هەڵبژرادەی ئەڵمانیا و وەرگرتنی را‌هێنەرایەتی مانشافت، خۆری راهێنەرەکە ئاوا بوو کاتێک مەکینەکان هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاواییان لە مۆندیالی ٢٠٢٢ کرد بۆ دووەم جار لەسەر یەک و بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دوور خرایەوە و لە سێپتەمبەری ساڵی پارەوە هیچ ئەرکێکی وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button