ئه‌مریکا

بۆیەکەمجار مێسی لەبارەی ماتیۆی کوڕی دێتە دەنگ

یاریگا –

مێیس بۆیەکەمجار لەبارەی ماتیۆی کوڕی دێتە دەنگ و رەتیدەکاتەوە گوتبێتی ‘ماتیۆ شێواز و جوڵانەوەکانی یاریکردنی وەکو منە’.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی چەندان جار هەواڵی درۆ و پڕوپاگەندە لەبارەی مێسی بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام لیۆ هەرگیز نایەتە دەنگ و وەڵامی درۆ و تۆمەتەکان ناداتەوە، بەڵام ئەمجارە لەبەر ئەوەی لەبارەی کوڕەکەی قسەی هەڵبەستراو بڵاوکرایەوە، هێرشبەرەکەی ئینتەر مەیامی هاتە دەنگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە مێسی لەبارەی ماتیۆی کوڕی گوتبێتی ‘چەندان ئەکادیمیا لە ئەمریکا داوایان کرد گرێبەست لەگەڵ ماتیۆ بکەن بۆ ئەوەی لە ئەکادیمیاکەیان ناوی تۆمار بکەن، بەڵام لە ئەکادیمیای ئینتەر مەیامی تۆمارم کرد، ماتیۆ یاریزانێکی بەهرەمەندە و پێموایە شێوازی یاریکردنی زۆر لە من دەچێت’.

مێسی لەبارەی ئەو قسانەی لەسەر زاری ئەو بڵاوکراونەتەوە لە ئینستاگرام کۆمێنتی بۆ یەکێک لەو پۆستانە کردووە کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە، لیۆ هاتووەتە دەنگ و لە کۆمێنت نووسیویەتی ‘بەهیچ شێوەیەک من قسەی وام نەکردووە و ئەم قسانە دوورن لە راستییەوە’.

مێسی هاوینی رابردوو لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر مەیامی کرد و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ پەمەییپۆشەکان هەیە، لیۆ باوکی سێ کوڕە بەناوەکانی تیاگۆ و ماتیۆ سیرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button