ئینگلتەراسعودیەگرنگترین

تۆتنهام گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە لە ترسی هەوڵی سعودیەکان

یاریگا –

یانەی تۆتنهام لە هەوڵی ڕژدی سعودیەکان تێگەشتووە کە ئەستێرەیەکی دیاری یانەکەیان کردووەتە ئامانج.

هەوڵی ئەم جارەی وڵاتەکەی کەنداو زۆرتر لەسەر ئەستێرەکانی پریمەرلیگ چڕتر بووەتەوە و لەنێویاندا سۆن هیونگ مینی کاپتنی سپێرسە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Insiderی ئینگلیزی، یانە لەندەنییەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی سۆن نوێ بکاتەوە کە لە هاوینی ٢٠٢٥ بەسەر دەچێت. بەوەش بیپارێزێت لە هەر نیازێکی سعودیەکان کە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیانە.

هەر بەپێی ناوەڕۆکی سەرچاوەکە، خودی ئەستێرە کۆرییەکە دڵخۆشە لە تۆتنهام و بەم نزیکانەیش گفتوگۆی فەرمی بەڕێوە دەچێت لە بارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لەوەش زیازتر، رەنگە بەشی هەر ناخۆسی هەواڵی سەرچاوە ئینگلیزیەکە ئەوە بێت کە سۆن بە هاوڕێکانی وتووە هێشتا هەست دەکات لە لووتکەی ئاستی خۆیەتی و هەر ئۆفەرێکی زەبەلاح بۆ جێهێشتنی پریمەرلیگ ڕەت دەکاتەوە.

سەرکردەی سپیپۆشەکانی لەندەن لەم وەرزە لە ٢٣ یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی ١٢ گۆڵ بکات و شەش گۆڵیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button