ئینگلتەراسعودیەگرنگترین

سەڵاح پێشوەختە گرێبەستی واژۆ کردووە بۆ وەرزی داهاتوو!

یاریگا –

هەواڵی نوێ و تازە بیستراو لە سەچاوەی باوەڕپێکراوەوە بڵاو بووەوە لەسەر داهاتووی موحەمەد سەڵاح لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە.

ماوەیەکە سعودیەکان هێرشبەرەکەی لیڤەرپوڵیان کردووەتە ئامانج و لە ماوەکانی رابردوویشدا دەنگۆ هەبوو کە داهاتووی نزیکی ئەو یاریزانە خولی سعودیە بێت، بەڵام وا دیارە ئەوە چیتر لە دەنگۆیەکدا نامێنێتەوە و میدۆی یاریزانی پێشووتری میسڕ و هاونیشتیمانی سەڵاح شتی نوێی لەو بارەیەوە درکاند.

بەپێی لێدوانێکی میدۆی هێرشبەری پێشووی یانەکانی وێستهام و تۆتنهام، سەڵاح پێشوەختە گرێبەستی لەگەڵ سعودییەکان واژۆ کردووە و لەسەر ناوەڕۆکەکان ڕێککەوتووە کە هاوینی داهاتوو ڕوو بکاتە خولی رۆشەن.

بۆ زانیاریی، هاوینی رابردوو بوو کە یانەی ئیتیفاقی ئەو وڵاتە هەوڵی زۆری دا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە میسڕیەکە واژۆ بکات. وا باس دەکرا بڕی ١٥٠ ملیۆن پاوەندیشیان خستبێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵیدا بەڵام ئەوکات لیڤەرپوڵ ئۆفەرەکەی رەت کردەوە.

ئەگەری چوونی سەڵاح رەنگە چیتر بڕیارێکی قورس نەبێت بۆی، بەوپێیەی سەرجەم نازناوە گرنگەکانی لەگەڵ ڕێدز بەدەست هێناوە و هاوینیش یۆرگن کڵۆپ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ئانفیڵد دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button