ئیسپانیا

بارسێلۆنا و نایکی کۆبوونەوە

یاریگا –

کۆمپانیای نایکی لە ساڵی 1998ەوە سپۆنسەری بارسێلۆنایە، بەڵام رەنگە بەم نزیکانە ئەم هاوبەشییە کۆتایی پێبێت. شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەچوو.

شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا و نوێنەرانی نایکی لە چێشتخانەیەک لە بارسێلۆنا بەڕێوەچوو. مەبەست لە کۆبونەوەکە هەڵوەشاندنەوەی هاوکارییەکەیان یان باشترکردنی گرێبەستەکە بوو.

بارسێلۆنا کە کێشەی دارایی زۆری هەیە و بۆ زیادکردنی داهاتی ساڵیانەی بە دوای رێگایەک دەگەڕێت، یەکێک لەوانە دەتوانێت گۆڕینی سپۆنسەر بێت. نایکی لە ساڵی 1998ەوە سپۆنسەری بارسێلۆنایە و گرێبەستەکەیان تا ساڵی 2028ە. بارسا ساڵانە 65 ملیۆن یۆرۆ لە کۆمپانیای نایکی وەردەگرێت، لەکاتێکدا پوما دوو ئەوەندەی ئۆفەری نایکی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە. ئەو دەنگۆیانەی کە لە چەند مانگی رابردوودا هاتۆتە ئاراوە و دەگوترێت بارسێلۆنا دەستی بە دانوستانی جددی لەگەڵ کۆمپانیای پوما کردووە، بەڵام کۆمپانیایە ئەڵمانییەکە بەنیازی ئەوەی نییە لەگەڵ نایکی رکابەری چەند ساڵەی بچێتە شەڕەوە و هەموو شتێکی بۆ کاتەلۆنییەکە جێهێشتووە.

گەر بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ نایکی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت قەرەبووی نایکی بکاتەوە، بەڵام لەلایەکی ترەوە درێسەکەی دەبێتە بەنرخترین درێس لە جیهاندا و ساڵانە دەتوانێت تا 200 ملیۆن یۆرۆ داهات بەدەستبهێنێت.

خوان لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەیدا لەگەڵ رۆک وەن دانی بەوەدانا کە لەسەر هەندێک بابەت ناکۆکی لەگەڵ نایکی هەبووە، ئێستاش ماوەتەوە بزانرێت دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە چی دەبێت. بارسا هەنگاوێکی ئەرێنی دەنێت بەرەو هاوکاری لەگەڵ پوما یان نایکی گرێبەستێکی نوێ و باشتر لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button