کۆپا ئەمریکاگرنگترین

سەماکەرانی سامبا لە وڵاتی مام سام بەرامبەر ئەمریکا یاری دەکەن

یارییەکی ئامادەکارییە بۆ کۆپا ئەمێریکا

یاریگا –

هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارییەکی دۆستانە لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل دەکات.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، وەک ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمێریکای داهاتوو، هەڵبژاردەی ئەمریکا لە یاریگای فێدئێکس فیڵد لە ماریلاند، یارییەکی دۆستانە لەگەڵ پاڵەوانی پێنج جارەی مۆندیال دەکات.

بڕیارە یارییەکە لە 12ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو بکرێت، 10 رۆژ بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە.

کۆپا ئەمێریکا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە یارییەکان لە 20ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو دەستپێدەکەن و تاوەکو 14ی یۆلیۆ/تەمووز بەردەوام دەبن.

یەکەمجارە 16 هەڵبژاردە بەشداری پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمێریکا بکەن، 10 هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور و شەش هەڵبژاردەی ئەمریکای باکوور.

هەڵبژاردەی ئەمریکا لە کۆمەڵەی سێیەمدایە، شان بەشانی هەڵبژاردەکانی بۆلیڤیا، پەنەما و ئوروگوای یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button