ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ داوایەک لە خاوەنانی چێڵسی دەکات

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە پەلەی نییە و داوای کات دەکات

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی داوا لە خاوەنانی تیمەکەی دەکات، پەلەی لێ نەکەن و ئارام بن، تاوەکو تیمەکە دەگەڕێنێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.

دوای دۆڕانی یاری کۆتایی جامی کاراباو، راهێنەری ئەرجەنتینی کەوتووەتە ژێر فشارێکی زۆر، بە تایبەت ئێستا لە پلەی 11ی پرێمەرلیگ دێت و مەترسی بەشداری نەکردنی لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتووی لەسەرە.

چێڵسی بە سیاسەتی دەرگای سووڕاو بەناوبانگە، هەر کاتێک راهێنەرێک ئەنجامی خراپ بێت، زوو دووردەخرێتەوە، بەڵام پۆچێتینۆ داوای کاتی زیاتر لە خاوەنانی تیمەکە دەکات

پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان من و ستافی یانەکە دروست بووە. یاریزانان تەواو متمانەیان هەیە، بەڵام ئەم کارە پێویستی بە کاتە. کێشەکە ئەوەیە، پێویستیمان بە کاتە تاوەکو سەربکەوین، پێویستیمان بە ئارامگرتنی خاوەنانی یانەکە هەیە.

پۆچێتینۆ لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ خاوەنانی یانەکە دەڵێت

هەست بە پاڵپشتی لە خاوەنانی یانەکە دەکەم، نامەوێت درۆتان لەگەڵدا بکەم، کاتێک بەسەر پەیژەکانی وێمبڵیدا دەڕۆیشتم، زۆر نیگەران بووم و خەریکبوو بگریم، بەڵام بێهداد (ئیقبالی) و تۆد (بۆیڵی)م بینی، دەوقەیان لەگەڵ کردم.

ئەمشەو چێڵسی لە قۆناخی پێنجەمی جامی FA بەرامبەر لیدز یونایتد یاری دەکات. لیدز 12 یارییە لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان نەدۆڕاوە و بووەتە هەڕەشە لەسەر بلووز.

بابەتی زیاتر

Back to top button