ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن پلانی جێگرەوەی بۆ ئاڵۆنسۆ داناوە

یاریگا –

وەک لێیان دڵنیابێت کە نەم نزیکانەیش نەبێت لە هاوین هەر دەستبەرداری تۆماس توخێل دەبن، کارگێڕی بایەرن موینخ بەردەوامە لە دۆزینەوەی هەرچی زووە شوێنگرەوەیەک لە ئاستی خواست و ئامانخەکانی یانەکەیاندا بێت و بۆ ئەو مەبەستەیش تا ئێستا هاوشێوەی بارسێلۆنا و لیڤەرپوڵ چاویان لە قایلکردنی چابی ئالۆنسۆیە.

ئەگەرچی زیاد لە بۆنەیەک را‌هێنەرەکەی لیڤەرکوزن پابەندبوونی خۆی با یەنەکەوە جەخت لێ کردووەتەوە، بەڵام بایەرن وەک یەکێک لە پاڵێوراوە رکابەرەکان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو راهێنەر ئیسپانیە، بەردەوامە لە هەوڵی گواستنەوەی. لە باری شکستهێنانینیشیاندا بۆ قایلکردنی ناوبراو، باڤارییەکان بیریان لە پلان B کردووەتەوە کە خۆی لە دەستنیشانکردنی رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری برایتن دەبینێتەوە. ئەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتێنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس.

ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە لە سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بووە راهێنەری برایتن و توانیویەتی روخسارێکی کێبڕکێکار بە یانەکە ببەخشێت و شێوازێکی هێرشبەری لەو تیمە دروست بکات. لەسەر ئاستی یۆرۆپالیگیش وەک ڕکابەرێک دەرکەوتووە لەم وەرزە و توانی بە پلەی یەکەم برایتن بگەیەنێتە قۆناخی ١٦.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button