ئه‌وروپا

یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ لەنێوان ژیان و مردندایە

یاریگا –

کریستوفر ئۆلسن، یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ بەهۆی شڵەژانی مێشک و بێهۆش بوون گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئۆلسن لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد بەڵام تەنها یەک وەرزی لە یانەکەی بەسەر برد و دواتر رووی لە میدتیلاند کرد بۆ ئەوەی لەم یانەیەدا درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات.

ئەم ناوڕاستکارە تەمەن 28 ساڵە کە 47 یاری بۆ هەڵبژاردەی سوید ئەنجامداوە، لە بەرواری 20ی شوبات لەناکاو بێهۆش بوو و دەستبەجێ گەیەندرایە نەخۆشخانە. لەو کاتەوە هۆشیاری نەماووە و ئامێری هەناسەدان بەکار دەهێنێت.

یانە میدتیلاند کە ساڵی  رابردوو گەڕایەوە بۆی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رەتی کردەوە ئەم رووداوە لە ئەنجامی کردەوەی خۆکوژی رووی دابێت و ئاماژەشی بەوە کرد کە هیچ هۆکارێکی دەرەکیشی تێدا نەبووە و تەنها بەهۆی پێکانێکی مێشکی ئەم یاریزانە روویداوە.

یانەى ئارسناڵ، بە بڵاوکردنەوەى پۆستێک، هیواى تەندروستى باش و چاکبوونەوەى خێراى بۆ یاریزانە ناوەراستەکەى پێشووى خواست، هەرچەندە تا ئێستا بارودۆخەکەى جێگیر نەبووە و پزیشکەکان نیگەرانن لە بارى ئۆلسن، کە دەبێت لە نەخۆشخانە بخەوێنرێت و لەژێر چاودێری چڕدا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button