ئه‌وروپاگرنگترینیاریگا

بەربژێرانی خەڵاتی وەرزشی جیهانی لۆریۆس ئاشکرا کران

تاکە خەڵاتێک کە ریال مەدرید نەیبردبێتەوە...

یاریگا –

بەربژێرەکانی خەڵاتی لۆریۆس، کە خەڵاتێکی تایبەتە بۆ یاریزانان لە هەموو بوارە وەرزشییەکان، بۆ ساڵی 2024 ئاشکرا کران.

دوێنێ دووشەمە، بە راگەیاندنی فەرمی مالپەڕی لۆریۆس، کاندیدەکانی باشترین وەرزشوانانی ساڵی 2024 راگەیەندرا، لەنێویاندا، مانچێستەر سیتی کێبڕکێی باشترین یانەی ساڵ دەکات و ئیرلینگ هالاندی هێرشبەریش لە رکابەریکردنی باشترین یاریزانی وەرزشی ئەمساڵدایە.

جۆنسۆن-تۆمپسۆن پاڵەوانی جیهانی گۆڕەپان و مەیدان پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین گەڕانەوە ( ریمۆنتادا )ی ئەمساڵ. جۆنسۆنی تەمەن 30 ساڵ، لە پاڵەوانێتی جیهانی ساڵی رابردوو لە هەنگاریا توانی مەدالیای زێڕیین بەدەست بهێنێت.

جود بێلینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ریال مەدرید و جۆش کیەر پاڵەوانی جیهانی گۆڕەپان و مەیدانی 1500 مەتری بەریتانیا، بەربژێری خەڵاتی دەرکەوتنی لەناکاون. جۆش کیەری تەمەن 26 ساڵ، ساڵی رابردوو لە شاری بوداپێست نازناوی جیهانی مەودای 1500 مەتری گۆڕەپان و مەیدانی، لە جێیکوب ئینگێبریگتسنی پاڵێوراو بردەوە.

بیڵینگهامیش بەهۆی ئەوەیکە لەدوای پەیوەندی کردنی بە ریال مەدریدەوە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و لە 29 یارییدا 20 گۆڵی کردووە بەربژێری ئەم خەڵاتەیە.

لیۆنێل مێسی، هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میامی کە براوەی خەڵاتی ساڵی رابردوو بوو، دیسانەوە کێبڕکێی باشترین وەرزشکاری ساڵ دەکات.

بیتانی شریڤەر، ماتۆرسواری بەریتانی، تەمەن 24 ساڵ، جارێکی دیکە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی وەرزشی ئەکشن کە لە ساڵی 2022دا بەدەستی هێنابوو، ساڵی رابردوو نازناوی جیهانی ماتۆڕ سواری بەدەست هێنا.

دابەش کردنی خەڵاتەکان بڕیارە لە 22ی نیسان لە شاری مەدرید بەڕێوە بچێت و رۆژنامەنووسان و میدیا وەرزشییەکان و ئەکادیمیای وەرزشی جیهانی لۆریۆس کە چەندین ئەفسانەی وەرزشی لەخۆدەگرێت، دەنگ بە براوەکان دەدەن.

بەربژێری باشترین وەرزشکارانی پیاو بۆ ساڵی 2024

باشترین وەرزشکاری ساڵ (پیاوان)وەرزش
لیۆنێل مێسیتۆپی پێ
نۆڤاک جۆکۆڤیچتێنس
ئێرلینگ هالاندتۆپی پێ
نۆح لایلزگۆڕەپان و مەیدان
ماکس ڤێرستاپنفۆرمولا وەن
مۆندۆ دۆپلانتێسگۆڕەپان و مەیدان

بەربژێری باشترین وەرزشکارانی خانمان بۆ ساڵی 2024

باشترین وەرزشکاری ساڵ (خانمان)وەرزش
ئایتانا بۆنماتیتۆپی پێ
ئیگا سۆیاتێکتێنس
میکایلا شیفرین خلیسکێنەی سەر بەفر
فایت کیپیگۆنگۆڕەپان و مەیدان
شاکاری ڕیچاردسۆنگۆڕەپان و مەیدان
شێریکا جاکسۆنگۆڕەپان و مەیدان

هاوکات مایکل فێڵپس و ڤالێنتینۆ رۆسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ 5 جار پاڵێوراوی ئەم خەڵاتە بوون، بەڵام هەرگیز ئەم خەڵاتەیان وەرنەگرتووە.
هەروەها ریال مەدرید 6 جار پاڵێوراو بۆ باشترین یانەی وەرزشی بووە و ژمارەی پێوانەیی هەیە لەم رووەوە، بەڵام هەرگیز ئەم خەڵاتەی بەدەست نەهێناوە. ئەم خەڵاتە تاکە خەڵاتێکە کە ریال مەدرید بەدەستی نەهێنابێت، بایرن میونشنیش تاکە یانەی تۆپی پێیە کە زیاتر لە جارێک ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە، هەروەها تەنها هەڵبژاردەی رەگبی ئەفریقای باشوور، هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا زیاتر لە جارێک (هەریەکەیان دوو جار) خەڵاتی باشترین هەڵبژاردەی وەرزشی ساڵیان بەدەستهێناوە.

لیونێل مێسی لە ساڵی 2020 وەک یەکەم یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا، پاشان لە ساڵی 2023 بۆ جاری دووەم ئەم خەڵاتەی ببردەوە..

 

بابەتی زیاتر

Back to top button