سعودیە

هۆکارە سەرەکیەکانی ڕەتکردنەوەی خولی سعودی لەلایەن دی بروینەوە

یاریگا –

سعودیەکان دەست لە ئامانجە گەورەکانی ئەم هاوینەیان هەڵناگرن کە  کیڤن دی بروین لە دیارترینیانە. خودی یاریزانەکەیش ئامانجێکی دیکەی هەیە و رەنگە بە یەکجاریی کەنداوییەکان بێ هیوا بکات.

دەنگۆی چونی ئەستێرە بەلجیکیەکە لە ماوەی پێکانەکەی ئەم وەرزەیدا لە هەرکاتێک زیاتر بوو بەوەی کە بە گەڕانەوەی رەنگە بەهۆی دابەزینی ئاستی جەستەیی و زیادبوونی کێشیەوە، نەتوانێت هەمان دی بروینی پێش پێکانەکەی بێت و سوود بە تیمەکەی پیپ گواردیۆلا ببەخشێت. بەڵام چاوەڕوانییە نەرێنیەکان بەو جۆرە نەبوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سام لی، رۆژنامەنووس لە زە ئەتڵەتیک و نزیک لە مان سیتی، کیڤن و خانەوەداکەی هیچ مەیلیان نییە ڕوو بکەنە سعودەیە.

جگە لەو هۆکارەیش، یاریسازە تەمەن 32 ساڵانەکە ئارەزوو دەکات گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس نوێ بکاتەوە و هەر لەو یانەیەش واز لە یاریکردن بهێنێت.

دی بروین لە ساڵی ٢٠١٥ لە وۆڵفسبێرگی ئەڵمانیەوە ڕووی کردە مان سیتی و، بە یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکانی پیپ گواردیۆلا دادەنرێت لە بردنەوەی نازناوەکان. بە ١٠٦ ئەسیست لە خولی ئینگلیزی، سێیەم زۆرترین ئەسیستکاری مێژووی خولەکەیە و تەنها شەش ئەسیستی تر دەبێتە دووەم و شوێن  بە سیسک فابریگاس چۆڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button