ئه‌مریکاگرنگترین

گڵۆپی سەوز بۆ ئەگوێرۆ هەڵکرا بگەڕێتەوە بۆ یاری کردن

یاریگا –

هیوایەکی نوێ بەخشرایە سێرجیۆ ئەگوێرۆ کە توانای هەیە بگەڕێتەوە بۆ یاری کردن پاش ئەو دۆخەد تەندروستیەی لەگەڵ بارسێلۆنا تووشی هات.

هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە سالی ٢٠٢١ پاش دە ساڵ یاریکردن بۆ مان سیتی و وەک گۆڵکاری مێژووی یانە ئینگلیزیەکە ڕووی کردە بارسێلۆنا بە گرێبەستێکی دوو وەرزی، بەڵام دوای چەند مانگێک بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە لە ماسولکەکانی دڵیدا و لەسەر ئامۆژگاری دکتۆرەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دوورکەوتەوە و پاشان بە یەک جاریی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

لە نوێترین پێشهاتدا کە لە پێگەی خۆی لە Twitch بە شێوەی لایڤ دەرکەوتەوە، تێیدا ڕای دکتۆری پسپۆری دڵی وەرگرت و ئەویش موژدەی خۆشی بۆ یاریزانەکە پێ بوو بەوەی کە دەتوانێت پشتبەست بە پشکنینەکانی دەتوانێت خۆی ئامادە بکات چونکە هیوایەک هەیە و دەتوانێت بۆ چەند خولەکێک یاری بکات. ئەو لێدوانەی پزیشکەکە، ئەگوێرۆ دڵخۆس دەکات و کاردانەوەی خۆشیئامێز دەنوێنێت.


هێشتا دیار نییە سێرجێۆی تەمەن ٣٥ ساڵ چی بڕیارێک دەدات دوای ئەو لێدوانەی پزیشکەکەی و، هەموو شت کەوتووەتە دەستی بڕیاری تاکەکەسی خودی گۆڵکارە لێهاتووەکەی سیتیزنس.

بابەتی زیاتر

Back to top button