ئه‌وروپائیسپانیا

یامال گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەدیداس واژۆ کرد

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بە فەرمی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەدیداس واژۆکرد.

لەم وەرزەدا یامال توانی خۆی وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی تۆپی پێ بسەلمێنێت و نیشان بدات کە خاوەنی بەهرە و لێهاتوویی زۆرە.

ئاستە بەرزەکەی ئەم هێرشبەرە لاوە لە بارسێلۆنا و بەدەست هێنانی متمانەی چاڤی وایکرد ببێتە یەکێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی ئەم یانەیە و زۆرێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکان کێبڕکێی بەدەست هێنانی واژۆی بکەن.

لە چەند مانگی رابردوودا ئەم ئەستێرە ئیسپانییە دانوستانی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ ئەوەی وەک سپۆنسەر هەڵیانبژێرێت، ئێستاش کۆمپانیای ئەدیداس بە فەرمی رایگەیاند کە گرێبەستێکی لەگەڵ ئەم یاریزانە واژۆ کردووە و لەمەودوا دەبێت بە سپۆنسەری یاریزانەکە.

یامال لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی ئەدیداس دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە گوتی:

شانازی دەکەم گرێبەستم لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە واژۆ کردووە، کە سپۆنسەری باشترین یاریزانی جیهان (لیۆنێل مێسی) دەکات. لە منداڵییەوە لیۆ مێسی ئەفسانەی من بووە و لەو کاتەوەی سەیری تۆپی پێ دەکەم، هەمیشە پێڵاوی ئەدیداسم لە پێی ئەودا بینیوە. لە ئێستاوە زۆر پەرۆشم بۆ ساڵانی داهاتوو و یاریی کردن بە لاپچینە نوێیەکانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button