ئه‌مریکایاریگا

مێسی جارێکیتر ئینتەر مەیامی رزگار کرد

یاریگا –

ئینتەرمیامی، بە درەوشاوەیی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەکەی لە شکست رزگاری بوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئینتەرمیامی لە دووەم یاری خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەرامبەر لۆس ئەنجلۆس گالاکسی یاریی کرد و بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون.

مێسی هەر لەسەرەتاوە لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا ئامادە بوو، ئەمەش هاندەرانی ئەم تیپەی دڵخۆش کرد و هیوای زیاتری بۆ سەرکەوتنی یانەکەیان پێ بەخشین.

بەڵام ئەوە تیپی بەرامبەر بوو کە لە سەرەتاوە بەهێزتر یارییەکەیان دەستپێکرد و تەنانەت لێدانێکی سزایان بۆ گیرا، بەڵام ریکی پۆچ کە پێشتر لە بارسێلۆنا یاریی دەکرد لێدا سزاکەی لەدەستدا و لەلایەن گۆڵپارێزی مەیامیەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

بەڵام دواجار هەوڵەکانیان سوودی هەبوو و لە خولەکی 75 بوو کە لۆس ئەنجلۆس توانی گۆڵی یەکەم بکات و پێش هاوڕێکانی مێسی بکەوێت لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکە نزیک ببێتەوە.

لە خولەکی 88ی ئەم یارییەدا، مارکی دیلاگادۆ یاریزانی گالاکسی کە پێشتر کارتی زەردی وەرگرتبوو بەهۆی بەفیڕۆدانی کاتەوە، کارتی زەردی دووەمی بە روودا بەرز کرایەوە لە یاریگا کرایە دەرەوە، میسیش بە تەواوی سوودی لە 10 کەسی تیپی بەرامبەر وەرگرت و لە کاتی زیادکراوە گێمی دووەم دا گۆڵی یەکسانی بە ئەسیستی جۆردی ئەلبای هاوڕێی کرەدوە.

بەم شێوەیە بوو کە ئینتەرمیامی لە شکستێکی دیاریکراو رزگاری بوو و بە درەوشاوەیی ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە توانی خاڵێک لەم یارییە بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button