ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی بردنەوەی جامی کاراباو ناوازەترین نازناوی کڵۆپە؟

کڵۆپ وەڵامی پرسیارە سەختەکە دەداتەوە

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول شانازییەکی زۆر بە بردنەوەی جامی کۆمەڵەی پیشەگەرانی ئینگلیزی ‘کاراباو’ دەکات.

لیڤەرپوول لە یاری کۆتایی جامی کاراباو بە ئەنجامی 1-0 لە چێڵسی بردەوە و ژمارەی نازناوەکانی بۆ 10 بەرزکردەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی لیڤەرپوول تووشی پێکان بوون، کڵۆپ پشتی بە یاریزانانی لاو بەست و بەو هۆیەشەوە، زۆر بە بردنەوەکە دڵخۆشە.

لە دەرەوەی پێیان دەگوتم، تۆ ناتوانیت بە یاریزانانی لاو نازناو ببەیتەوە، باش ئەم قسانەم لە یادە، بۆیە وەک راهێنەرێک لە 20 ساڵی رابردوودا، ئەمە ناوازەترین نازناوە بەدەستی بهێنم. دەمەوێت زۆر هەست بە شانازی بکەم و بەڕاستی ئەمڕۆ هەست بە شانازییەکی بێوێنە دەکەم. شانازی بە بینینی ئەم یاریزانە لاوانە دەکەم. یاریزانێکی وەک جەیدن دانز، دەتوانێت چیرۆکی زۆر جوان لە تۆپی پێ دروست بکات، یاریزانانی ئەکادیمیا کارێکی بێوێنەیان کرد.

کڵۆپ لەبارەی دۆخ و رووداوەکانی یارییەکە گوتی

ئێوە دۆخەکەتان بینی، رووبەڕووی زۆر کێشە بووینەوە، بۆیە هەرگیز ئەم شەوە لەیاد ناکەم، بەلای منەوە وەک یادەوەرییەکی زیندوو تاهەتایە دەمێنێتەوە.

ڤێرجیڵ ڤان دایک، کاپتنی رێدز لە خولەکی 118ی گێمی دووەمی زیادکراودا، تاکە گۆڵی یارییەکەی بە لێدانی سەر کرد. کڵۆپ لە دوای یارییەکە گوتی

بابەتی زیاتر

Back to top button