ئینگلتەراوه‌رزشه‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: ئەسپەکەی فێرگسن لە سعوودیە پلە یەکەمی بەدەستهێنا و 1.2 ملیۆن دۆلاری بردەوە

یاریگا –

ئەسپەکەی سێر ئەلێکس فێرگسن لە سعوودیە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و راهێنەرە سکۆتلەندییەکە 1.2 ملیۆن دۆلاری بردەوە.

سپێرت دانسەر ئەسپە تایبەت و بەناوبناگەکەی سێر ئەلێکس فێرگسن راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد لە جامی نیۆم بۆ پێبشرکێی ئەسپسواری لە سعوودیە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ئەسپەکەی فێرگسن ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلاری بردەوە.

سێر ئەلێکس فێرگسن کە لەوەتەی خانەنشین بووە روویکردووەتە یاریی ئەسپسواری لە سعوودیە بۆ چاودێریکردنی ئەسپەکەی ئامادە بوو، بەبۆنەی یەکەمبوونی ئەسپەکەی ئاهەنگی گێڕا و دوای کۆتایی هاتنی پێشبڕکێیەکان راهێنەرە سکۆتلەندییەکە جامەکەی بەرزکردەوە.

ئەسپەکەی فێرگسن لە پێشبڕکێیەکەدا کە دوو هەزار و 100 مەتر بوو، بە دوو کاتژمێر و حەفت خولەک و 10 چرکە مەودایەکەی بڕی و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

فێرگسن ساڵانێکی زۆرە خولیای پێشبڕکێی ئەسپسواری هەیە، چوار مانگ لەمەوبەر ئەسپەکەی سێر لە خەڵاتی گەورەی بەحرەینیش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ئەسپەکەشی وەکو خۆی لە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لێزان و لێهاتووە.

 

Back to top button