ئینگلتەرا

رامسدەیڵ هەڵوێست لە ئارسیناڵ وەردەگرێت

یاریگا –

ئارۆن رامسدەیڵ بێزارە لە مامەڵەی میکێل ئارتێتا کە وەک یەدەک پشتی بەو گۆڵپارێزە دەبەستێت، سەرەڕای ئەوەی سەرەتای وەرز ئەو گۆڵپارێزی سەرەکی بوو پێش هاتنی دەیڤد رایا.

هاوینی رابردوو گەنەرز دەیڤد رایایان لە یانەی برێنتفۆردەوە بە خواتن هێنا و هەر زوو شوێنی بە رامسدەیل لەق کرد و بوو بە جێی متمانەی ئارتێتا. لەو کاتەوە، ئارۆن کورسینشین کراوە و بە نیازە هەڵوێست وەرگرێت و لە یانەکە بڕوات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی HITC footballی ئینگلیزی، گۆڵپارێزە ئینگلیزیەکە هەڕەشەی ڕۆیشتن دەکات لەم هاوینەی دێت و نایەوێت بۆ وەرزێکیتریش هەر لەسەر کورسی یەدەک بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو ئاستەی رایا پێشکەشی کردووە لەوەتەی هاتنیەوە، وای لە کارگێڕی تۆپچیەکان کردووە هاوین گرێبەستەکەی بۆ بکەن بە هەمیشەیی. بەوەش هیواکانی رامسەدیڵ هێندەیتر لاواز دەبێت بۆ کێبڕێکردنەوە لەسەر پێگەکەی.

بۆ زانین، ئارۆنی تەمەن ٢٥ ساڵ لە ساڵی ٢٠٢١ لە یانەی شیفیڵد یونایتدەوە گواسترایەوە یانەکەی باکوور لەندەن. لەم وەرزە تەنها نۆ جار بەشداری پێ کراوە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button