ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی هۆشداری دەداتە ریال مەدرید؛ چاوم لە نازناوە

''تاوەکو بۆمان بکرێت، رکابەری دەکەین''

یاریگا –

بارسێلۆنا سوورە لەسەر درێژەدان بە هەوڵەکانی بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە، ئەمە قسەکانی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنایە بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر خێتافی.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، بارسا بە دۆخی جیاوازدا تێپەڕی و ئێستا بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دواوەی ریال مەدریدی پێشەنگە.

لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەدا، چاڤی جەختیکردەوە، ساتی گەڕانەوەیە بۆ نێو رکابەرییەکان

هەرچەندە باشتر بوو یارییەکە لە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە کرابا، بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئێستا کاتەکە دانراوە و کاتی بیانوو نییە، تاوەکو کۆتایی دەجەنگین. لەڕووی بیرکارییەوە تاوەکو بۆمان بکرێت، شەڕ دەکەین، ئێمە ئەو یانەیەین کە شکست ناهێنین، بەتایبەت کاتێک لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین. دەستبەرداری نازناوی لالیگا نەبووین، هەرچەندە دەزانین هاوکێشەکە ئاڵۆزە.

چاڤی دەڵێت؛ دوای بڕیارەکەی بۆ جێهێشتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بلوگرانا، تیمەکە ئاستی باشتر پێشکەش دەکات، سەرباری ئەمەش، چاڤی پێی وایە بڕیارێکی دروستی داوە

پێم وایە جێهێشتنی یانەکە لە کۆتایی وەرز زۆر پێویست بوو. یانەکە و تیمەکە پێویستیان بە گۆڕانکارییە. تێبینی باشتربوونی ئاستی تیمەکە دەکەم، یاریزانان هەنگاوێک بەرەوپێشچوون. ئێستا زیاتر رکابەری دەکەین، بەڵام هەر پێم وایە، بڕیارێکی دروستم داوە.

بە بردنەوەی یارییەکە، بارسێلۆنا بە جیاوازی خاڵێک پێش جیڕۆنا دەکەوێت و بۆ پلەی دووەم سەردەکەوێت. دواتر بلوگرانا چاوەڕێی یارییەکەی جیڕۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button