ئینگلتەرا

بڕی خەڵاتە ماددیەکانی جامی کاراباو هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلیزی تووشی شۆک دەکات

یاریگا –

یەکشەممەی داهاتوو هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلیزی لە یاریگای وێمبڵی ژوانیان هەیە لەگەڵ یەکلابوونەوەی نازناوی جامی کارابا و لەنێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی.

بەڵام ئەوەی لە ئێستاوە بووەتە جێی سەرسوڕمانی شەقامی وەرزشی ئینگلتەرا، بڕی ئەو خەڵاتە ماددیانەیە کە بۆ براوە و دووەمی جامەکە تەرخان کراوە.

وەک لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا هاتووە، پاڵەوانی جامەکە بڕی تەنها ١٠٠ هەزار پاوەند و، دووەمەکەیش تەنها ٥٠ ملیۆن وەردەگرێت.

ئەو بڕەیە ٢٠ هێندە کەمترە لەو خەڵاتە ماددیانەی کە براوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا “FA Cup” وەری دەگرێت کە خۆی دەدا لە ٢ ملیۆن پاوەند.

ئەوە لە کاتێکدایە قەبارەی خەڵاتە ماددیەکانی پریمەرلیگ زۆر زۆرترە و یانەی مان سیتی پاڵەوان تەنها لە بردنەوەی نازناوەکەی وەرزی رابردوو بڕی زیاتر لە ١٦١ ملیۆن پاوەندی خستە خەزێنەکەیەوە.

جامی کاراباو کە لەوەتەی ساڵی ١٩٦٠ دامەزراوە، ساڵانە بە بەشداریی هەر چوار ئاستەکەی خولەکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت. هەڵگری نازناوەکە مانچستەر یونایتدە و، یانەی لیڤەرپوڵیش بە ٩ نازناوەوە زۆرترین جار بووەتە پاڵەوان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button