ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەبەر ئێمباپێ پەیوەندیکردنی ئێندریک بە یانەکەی دواناخات

یاریگا –

ریال مەدرید لەبەر ئێمباپێ ئامادە نییە پەیوەندیکردنی ئێندریک بە ریزەکانی یانەکەی دوابخات و هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بەڕزایلییە درێسی لۆس بلانکۆس دەپۆشێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید بەنیاز نین پەیوەندیکردنی ئێندریک یاریزانی لاوی بەڕازیلی بە ریزەکانی یانەکەیان بۆ کۆتایی ئەمساڵ دوابخەن، یانە ئیسپانییەکە لەبەر گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بیر لەوە ناکاتەوە پەیوەندیکردنی ئێندریک بە یانەکەیان دوابخات.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، وابڕیارە ئێندریک مانگی حەفت پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید بکات کە ئێستا بە خواستن لە ریزەکانی یانەی پالمێراسی بەڕازیلی یاریی دەکات، ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە مانەوەی ئێندریک لە ریزەکانی پالمێراس بۆ مانگی دیسەمبەر درێژ بکاتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵی بەڕازیلی، یانەی پالمێراسی بەڕازیلی داوایکردووە ماوەی خواستنەکەی ئێندریک شەش مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە و ئەو یاریزانە لاوە تاوەکو کۆتایی ساڵ لە یانەکەیان بەردەوام بێت.

ریال مەدرید لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ گەیشتووەتە رێککەوتن و چاوەڕێ دەکرێت مانگی حەفت ریال مەدرید ئەو هێرشبەرەی پاریس سانجێرمان بباتە ریزەکانی و ئێندریکیش ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ پالمێراس کۆتایی دێت و پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button