ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لامین یامال ریكۆردێكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بە ناوی خۆی كرد

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە بەشداریكردنی لە یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی ریكۆردێكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بە ناوی خۆیەوە كرد.

شەوی رابردوو ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 60ی یارییەكەدا تۆماریكرد و گۆڵی یەكسان بوونی ناپۆلیش ڤیكتۆر ئۆسیمین لە خولەكی 75 تۆماریكرد.

لەو یارییەدا یامال لە پێكهاتەی سەرەكی بارسێلۆنا بوو لە خولەكی 80 یاریگای جێهێشت و رافینیا جێگای گرتەوە.

بە بەشداریكردنی لە پێكهاتەی سەرەكی، لامین یامال بوو بە بچووكترین یاریزان لە یارییەكی كرانە دەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە 16 ساڵ و 223 رۆژ لە مێژووی پاڵەوانیەتیەكەدا بەشداری بكات.

یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 12ی مانگی داهاتوو لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە یانە كەتەلۆنییەكە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button