ئینگلتەراگرنگترین

تێکشکاندنی لوتن تاون؛ کڵۆپ باسی ریمۆنتادا مێژووییەکەی بارسێلۆنا دەکات

''ئیلهاممان لە ریمۆنتادا وەرگرت''

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول لە دوای بردنەوەی تیمەکەی لە لوتن تاون (4-1) روونیکردەوە، بە ئیلهام وەرگرتن لە ریمۆنتاداکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، بەسەر لوتندا سەرکەوتن.

شەوی رابردوو چوارشەممە، لیڤەرپوول لە ئانفیڵد میوانداری لوتنی کرد، سەرەتا یانەکی میوان گۆڵی پێشکەوتنی کرد، بەڵام دواتر رێدز چوار گۆڵی کرد و پێگەی لە پێشەنگایەتی تۆکمەتر کرد.

کڵۆپ لە دوای یارییەکە باسی ریمۆنتادا مێژووییەکەی لیڤەری بەرامبەر بارسێلۆنا کرد، کاتێک بە لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ 3-0 دۆڕا بوون و دواتر لە ئانفیڵد ئەنجامەکەیان بۆ 4-3 گۆڕی.

ئەمشەو بەڵێنی خۆم شکاند، یارییەکە لە زۆر رواڵەتەوە هاوشێوەی یارییەکەی بارسێلۆنا بوو، هەرچەندە زۆربەی یاریزانەکان نەماون، بەڵام یانەکە بە تەواوی ئەو لایەنەی پشتگوێخست و گوێی بە بەشداری نەکردنی یاریزانان نەدا (زۆربەی پێکانن).

لە دوو هەفتەی رابردوودا، لیڤەرپوول بە هۆی پێکان لە تواناکانی محەمەد سەڵاح، داروین نونێز، دیێگۆ جۆتا، کورتیس جۆنز، دۆمینیک سۆبۆسلای، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ئالیسن بەیکەر بێبەش بوو.

لیڤەرپوول دوێنێ بە گەنجترین پێکهاتەی خۆی لە پێنج ساڵی رابردوویدا لە پرێمەرلیگ یاریکرد، کاتێک ناوەندی تەمەنی یاریزانان بریتی بوو لە 25 ساڵ و 68 رۆژ.

هەریەکە لە ڤیرجیڵ ڤان دایک، کۆدی گاکبۆ، لویز دیاز و هارڤی ئیلیەت گۆڵەکانی یاری رابردوویان کرد.

ئەم شوێنە چییە؟ چەند یاریزانێکی ئاست بەرزی تۆپی پێ کۆبوونەتەوە و توانیان بە شێوازی زۆر تایبەت گۆڵ دروست بکەن و گۆڵ بکەن. ئای خودایە، گێمی دووەم زۆر سەرسووڕهێنەر بوو. زۆر بە ئاستی یاریزانان دڵخۆشم، بەر لە یارییەکە کەس نەیدەزانی ئەم لاوانە بەمشێوەیە یاری دەکەن.

لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگە، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی و پێنج خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵ، هەرچەندە هەردوو رکابەرەکەی، یارییەکی کەمتریان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button