ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رامۆس: ریال مەدرید پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، بەرگریكاری یانەی سێڤییای ئیسپانی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر یانەكەی پێشووتری دەكات.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی لالیگای ئیسپانیا.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا سێرجیۆ رامۆس لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە سێڤییا كرد و پێشتریش لە ساڵەكانی 2005 تا 2021 لە ریزەكانی ریال مەدرید یاریی كردووە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی ماركا رامۆس گوتی:

رێزێكی زۆرم بۆ هاندەرانی ریال مەدرید و یانەكە هەیە، هەمووان ئەوە دەزانن، ئەگەر گۆڵیش بكەم ئەوا ئاهەنگ ناگێڕم.

ئەگەر چانسم هەبێت و بتوانم بەرامبەر ریال مەدرید گۆڵ بكەم و ئەوەش گۆڵی بردنەوەمان بێت ئەوا بێگومان دڵخۆش دەبم.

لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەست بەوە دەكەم كە لە ماڵی خۆمدام، چونكە گرنگترین ساڵەكانی ژیانی وەرزشیم لەوێ بەسەربردووە، یادگاری زۆرم لەگەڵ هاندەران و یاریزانان هەیە، ساتێكی زۆر سۆزداری دەبێت.

ریال مەدرید هەمیشە و هەموو كات پاڵێوراوی بردنەوەی سەرجەم نازناوەكانە.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و سێڤییاش بە 24 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button