ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە فێران تۆرێس، بالدێ، گاڤی و ئالۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ، ئینیگۆ مارتینێز، ئاراوخۆ، كۆندێ

هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، كریستێنسن، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: پێدری ، لیڤاندۆڤسكی ، یامال

یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 12ی مانگی داهاتوو لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە یانە كەتەلۆنییەكە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button