ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی سیمیۆنی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان

یاریگا –

لێدوانەكانی دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان.

شەوی رابردوو ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میازای تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی ئینتەر لەلایەن ماركۆ ئارناتۆڤیچ لە خولەكی 79 یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان، سیمیۆنی گوتی:

ئێمە زۆر بە باشی ركابەریمان كرد، زۆر نزیك بووین لەوەی كە بە دواییدا دەگەڕاین، بە باشی هێرشەكانیانمان دەوەستاند.

بەردەوام بوو گوتیشی: 

لە گێمی یەكەمدا كۆمەڵێك هەلی گرنگمان هەبوو لە گێمی دووەمدا زۆر زیاتر بوو، ئەوانیش سوودیان لە زۆر بارودۆخ وەرگرت، كاتێك لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا تۆپمان لەدەستدا هەلی گۆڵكردنیان درووستكرد.

دەربارەی پێكانەكان گوتی:

خیمینێز پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت لەلایەن پزیشكەكانەوە، گریزمان تووشی هەندێك ئازار بووە لە پاژنەی پێیدا، هیوادارم نیگەرانكەر نەبێت.

یاری گەڕانەوە؟

پێوویستە بەردەوام بین لە بەرەو پێشچوون و بردنەوەی یارییەكان، پێوویستە بەردەوام بین لەوەی بە توندی بۆ پێشەوە رابكەین، لەوەشەوە بە دڵنیاییەوە شتە باشەكان دێت.

گەشبینم بە یاری گەڕانەوە، بەتایبەت دوای دۆڕاندنەكەمان، هیواداریین بتوانین باشتر ركابەری بكەین.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 13مانگی داهاتوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button