خوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی پێشووتری ئایاکس بە ڕەخنەکانی هاڕە بە جۆردان هێندرسن دەکات!

یاریگا –

وا دیارە هۆڵەندایش شوێنە ئارامەکە نەبوو بۆ جۆردان هێندرسن دوای ئەزموونە شکستخواردووەکەی لەگەڵ ئیتیفاقی سعودی کە ئەم زستانە ناچار بوو جێی بهێڵێت و ڕوو بکاتە ئایاکس.

هێندرسن کە ماوەی ١٢ ساڵ لە لیڤەرپوڵ خزمەتی درێسی یانەکەی کرد و وەک سەرکردەی ڕێدز لەو ماوەیەدا دەرکەوت. بەڵام بە چوونی بۆ خولی سعودی لە ٢٠٢٣ و جێهێشتنی ئەو خولە زۆر زووتر پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، گڵۆڵەی ئاستەکەی خستە لێژی و رووی کردە ئایاکس، بەڵام لەوێش وا سەرەتایەکی خراپ پێشکەش دەکات و بووەتە جێی ڕەخنەی ئەستێرەکانی پێشووتری یانەکە. لەو بارەیەوە رافایل ڤان دێر ڤارت، کە لە ئەکادیمیای ئایاکسەوە دەستی پێکرد و تا ساڵی ٢٠٠٥، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی هۆڵەندیی، وتی

ئایاکس یاریزانی ئاست سفری هێناوەتە ریزەکانی. ئەوان جۆردان هێندەرسنیان هێناوە. چەند پاسێکی کەمی دوورە، چەند پاسێک بۆ دوا. بەڵام کەسیش بەوە دڵخۆش نییە. من وەک ئایاکسیەک، دڵم خوێنی لێ دێت. چیتر نازانم چیان لەسەر بڵێم.

ئەو قسانەی ئەستێرە هۆڵەندییەکەی پێشووتری ریاڵ مەدرید و تۆتنهام لە کاتێکدایە کە ئایاکس چوار یارییە تامی هیچ بردنەوەیەکی نەکردووە و لە ریزبەندی خولی هۆڵەندیش پلەی پێنجەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button