ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراق

عەلی جاسم بە باشترین یاریزانی لاوی جامی ئاسیا دەستنیشانکرا

یاریگا –

عەلی جاسم یاریزانی لاوی عێراقی بە باشترین یاریزانی لاوی جامی ئاسیا 2023 دەستنیشانکرا.

عەلی جاسم یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی عێراق لە راپرسییەکی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لەنێو 10 یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکە زۆرترین دەنگی هاندەرانی بەدەستهێناوە و خەڵاتی ‘ئەستێرەی داهاتوو’ـی وەکو باشترین یاریزانی لاوی جامی ئاسیا بەدەستهێنا.

عەلی جاسم (20 ساڵ) لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین لە قەتەڕ لە چوار یاری جامی ئاسیا سێ ئەسیستی کرد، 11 بڕینی سەرکەوتووی هەبوو، یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی پاڵەوانێتییەکە.

لەو 10 یاریزانە لاوەی بەربژێرکرابوون، تاکیفوسو کوبۆ یاریزانی ژاپۆنی و لی کانگ ئین یاریزانی کۆریای باشوور بەربژێر بوون بۆ خەڵاتەکە.

رۆژی هەینی رابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی راپرسییەکەی راگەیاند و بۆ ماوەی چوار رۆژ راپرسییەکە بەردەوام بوو.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا عێراقییەکان، یانەکانی هۆڵەندا و ئیسپانیا چاودێری عەلی جاسم دەکەن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە عێراقییە بگوازنەوە ریزەکانیان کە ئێستا لە ریزی یانەی قوە جەوییەی عێراقی یاریی دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button