ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەی مارکا ژمارەیەکی ناوازەی تایبەت بە ئێمباپێ بڵاودەکاتەوە

رووپەلی تەواوی ژمارەکانی پێشووی لە وێنەیەکدا کۆکردووەتەوە

یاریگا –

رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید، رووپەلی ئەمڕۆی رۆژنامەکەی بە کیلیان ئێمباپێ تایبەت کردووە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە رووپەلێکی مێژوویی بە تەواوی ژمارەکانی پەیوەندیدار بە ئێمباپێ بڵاوکردەوە و دووپاتی لە واژۆکردنی گرێبەستی نێوان مەدرید و کیلیان کردەوە.

دوێنێ دووشەممە، رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، ئێمباپێ دوو هەفتە لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە، گرێبەستەکە بۆ پێنج وەرز و تا هاوینی 2029 دەبێت، کیلیان لە سەرەتای مانگی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، دەبێتە یاریزانی مەدرید.

مارکا
رووپەلی ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی فێبرایەری رۆژنامەی مارکا

رووپەلی ئەمڕۆی مارکا تەواوی رووپەلی ئەو ژمارانەی کۆکردووەتەوە کە پەیوەندییان بە هەواڵەکانی گواستنەوەی ئێمباپێ هەبووە. ناونیشانی رووپەلەکش بریتییە لە

گرێبەست کرا، ئێمباپێ تاوەکو 2029 یاریزانی ریال مەدریدە.

رووپەلی رۆژنامەی مارکا کاردانەوەی زۆری لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێناوە.

ریال مەدرید حەوت ساڵە خەریکی گواستنەوەی ئێمباپێیە، لەو ماوەیەدا پەیوەندییەکانیان بە بەرز و نزمی زۆردا تێپەڕی، بەڵام پێدەچێت لە هاوینی داهاتوودا، کیلیان بە درێسی مەدرید ببینین.

ئێمباپێ دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مەدرید و سنووری مووچەی جود بێڵینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر دەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button