ئیسپانیاگرنگترین

رامۆس دیارییەکی گەورەی بۆ ئێمباپێ لە مەدرید ئامادە کردووە

رامۆس ڤێلاکەی دەفرۆشێتە کیلیان

یاریگا –

ئیسپانیا بە گشتی و مەدرید بە تایبەتی، تەواو بە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ سەرقاڵن، چونکە ئەستێرە فەرەنسییەکە بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان هەژمار دەکرێت.

دوێنێ دووشەممە، رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، ئێمباپێ دوو هەفتە لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە، گرێبەستەکە بۆ پێنج وەرز و تا هاوینی 2029 دەبێت، کیلیان لە سەرەتای مانگی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، دەبێتە یاریزانی مەدرید.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، لە چەند رۆژی رابردوو یانەیەکی گەورەی ئەوروپا ئۆفەرێکی پێشکەش بە پاریس سانجێرمان کردووە، بەڵام پێیانگوتراوە خۆیان ماندوو نەکەن، چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە.

بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ رامۆس، ئەفسانەی ریال مەدرید لەڕێگەی نوێنەرەکانییەوە، ڤێلا گەورەکەی لە مەدرید خستووەتە بەردەم ئێمباپێ و ئامادەیە بە شەش ملیۆن یۆرۆی پێی بفرۆشێت.

ڤێلا گەورەکەی رامۆس دەکەوێتە ناوچەی لا مۆرالێخا لە باکووری مەدرید، بە سەرنجڕاکێشترین شوێنی نیشتەجێبوونی مەدرید دادەندرێت.

رامۆس ئامادەیە ڤێلا 2500 مەترییەکەی بە شەش ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتە ئێمباپێ. ڤێلاکە دوو مەلەوانگەی گەورە، سینەما، هۆڵی لەشجوانی و تەواوی پێداویستییەکانی ئاسوودەیی تێدا فەراهەم کراوە.

لە ساڵی 2022 ریال مەدرید لەگەڵ ئێمباپێ گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یاریزانەکە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندییان پێوەبکات، وەک پاداشتیش 130 ملیۆن یۆرۆیان بۆ یاریزانەکە دانابوو، بەڵام گواستنەوەکە شکستیهێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، ئەمجارە پاداشتەکان هاوشێوەی 2022 نابن، بەڵکو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکراونەتەوە، پاداشتە نوێیەکە لەدوای لێبڕینی باخ خۆی دەدات لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button