ئه‌مریکاگرنگترین

کۆمیسیاری خولی ئەمریکا: بێکهام رۆڵی گەورەترە لە مێسی

''ئەگەر بێکهام نەبووایە، ئێستا خولی ئەمریکی بەمشێوەیە نەدەبوو''

یاریگا –

کۆمیسیاری خولی ئەمریکا MLS دووپاتیدەکاتەوە، دەیڤد بێکهام رێگەی بۆ ئەستێرەکانی وەک لیۆنێل مێسی کردووەتەوە، پەیوەندی بە یانەکانی ئەمریکاوە بکەن.

دۆن گاربەر، کۆمیسیاری MLS لە بەرنامەیەکی ESPN-دا، باسی زۆر وردەکاری بەرەوپێشچوونی خولی ئەمریکی کرد و دووپاتیکردەوە، ئەگەر بێکهام لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە یانەیەکی خولی ئەمریکییەوە نەکردایە، ئێستا مێسی و ئەستێرەکانی دیکە لە ئەمریکا نەدەبیندران.

بێکهام لە ساڵی 2007 پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکان، پەیوەندی بە لۆس ئانجلێس گالاکسییەوە کرد، ئەستێرە ئینگلیزییەکە سەرنجی ملیۆنان خەڵکی لەگەڵی راکێشایە ئەمریکا، گاربەر دەڵێت

هەرگیز مێسیمان لە خولی ئەمریکی نەدەبینی، ئەگەر بێکهام لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە لۆس ئانجلێس نەکردایە. بەڕاستی ئەمە یەکەم گرەوی خولی ئەمریکی و سەلماندی، دەتوانێت ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان. ئەزموون و گەورەیی بێکهام زۆر سوودی بۆ یانە، خول و وڵاتەکە هەبوو. بەڕاستی ناتوانم هەرگیز بیر لە خولی ئێستای MLS بکەمەوە، ئەگەر پێشتر بێکهامی لێنەبووایە.

بێکهام رۆڵێکی باڵای لە گواستنەوەی لیۆ مێسی بۆ ئینتەر مەیامی گێڕا. مێسی سەرکردایەتی یانە پەمبە پۆشەکانی کرد و بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا، نازناوی جامی خولی ئەمریکایان بردەوە.

سبەی چوارشەممە، خولی ئەمریکی دەستپێدەکاتەوە و ئینتەر مەیامی بەرامبەر ریڵ سۆڵت لەیک یاری دەکات، یەکشەممەی داهاتووش بەرامبەر لۆس ئانجلێس گالاکسی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button